زیاتر له ٢٢٠ نوێنه‌ری مه‌جلسی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا درێژكردنه‌وه‌ی ١٠ ساڵه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێرانیان له لایه‌ن ئامریكاوه مه‌حكوم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی میزان، زیاتر له 220 نوێنه‌ری مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی خۆیاندا درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێرانیان بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵی دیكه مه‌حكووم كرد.
ئه‌مه ده‌قی ته‌واوی به‌یاننامه‌كه‌ی نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامییه كه له لایه‌ن ئه‌كبه‌ر ڕه‌نجبه‌رزاده، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌جلیس خوێندرایه‌وه.
مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش قانوونی كۆن و نووسراوه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێرانیان بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ درێژ كرده‌وه و هه‌روه‌ها قانوونێكی دیكه‌ش بۆ نه‌فرۆشتنی فڕۆكه به ئێران په‌سند كرد.
نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی وێڕای پشتیوانیكردن له قسه‌كانی سه‌رۆكی مه‌جلیس، ڕایانگه‌یاندوه كه ئێمه به‌پێی قانوون و په‌سندكراوی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رجام ده‌جوولێینه‌وه و ئاماده‌یی ته‌واومان بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كانی به‌رجام هه‌یه و ئاشتیخوازبوونی به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران ده‌سه‌لمێنین.
له لایه‌كی دیكه‌ش عه‌لی ئه‌كبه‌ر وه‌لایه‌تی، ڕاوێژكاری باڵای ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیكی كۆڕی گشتیی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ڕۆژی ڕابردوو گوتی، هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران بدرێ، پێشێلكردنی به‌رجامه.