شۆرای پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌نداو داوای له ولاتانی ئه‌ندامی شورای هاوكاریی كه‌نداو و وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی كردوه كه به هۆی هه‌ڵسوكه‌وت خراپی كۆماری ئیسلامی ئێران كه زیانی به یه‌كپارچه‌یی وڵاتانی ئیسلامی گه‌یاندوه، له ڕێكخراوی كۆنفرانسی ئیسلامی ده‌ربكرێ.
تارق ئەلشێخان، سكرتێری گشتیی شۆرای پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌نداو له سایتی سعود گازت گوتی، ئه‌م شۆرایه پێداگریی كردۆته‌وه كه هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر شاری مه‌کكه ده‌ستی ئێرانی تێدابووه و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێران ڕێز له شوێنه پیرۆزه‌كان ناگرێ.
مانگی ڕابردوو 11 وڵاتی عه‌ه‌ربی له نامه‌یه‌كدا بۆ بان كی مون سكرتێر گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناوبراویان لە به‌رده‌وامیی ڕۆڵی ئێران لە ناسه‌قامگیری و تێكهه‌ڵچوون له ناوچەکەدا وریا كردوه.
له‌م نامه‌یه‌دا ئاماژه به ده‌ستێوه‌ردانی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی عه‌ربی و ده‌ورووبه‌ری کراوە. ئه‌م نامه‌یه له‌لایه‌ن باڵوێزانی به‌حره‌ین، كوه‌یت، میسر، ئوردۆن، مه‌راكێش، عومان، قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستان، سوودان، ئیمارات و یه‌مه‌ن له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیمزا كراوه.
ی‌و ئان واچ، ڕێكخراوی چاو‌دێر كه مه‌قه‌ڕه‌كه‌ی له ژنێڤی سوئیسه وێڕای ئاماژه به ئه‌رێنی بوونی ئه‌م نامه‌یه، کە ناڕه‌زایه‌تیی وڵاتانی عه‌ره‌بیی دیكه‌شی لێكهوتهوه ، سیاسه‌تی چه‌وتی كۆماری ئیسلامی‌یان مه‌حكوم كرد.
هیلل نوئێر، به‌ڕێوه‌به‌ری یۆ ئان واچ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی، ئێران هه‌موو ڕه‌خنه‌كانی له سیاسه‌تی سهركوتكهرانەی خۆی، چ له نێوخۆی وڵات و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌خاته ئه‌ستۆی ڕۆژاوا.