پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی ٢ی سه‌رماوه‌ز سمینارێکی تایبه‌ت به پرسی ژنان له یه‌کێک له سالۆنه‌کانی بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە بەشداریی به‌شێکی به‌رچاو له کادر و پێشمەرگەکانی نێو رێزەکانی حیزب ، به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و سمیناره زانستییه که له‌سه‌رده‌ستی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان رێکخرابوو، له چه‌ند پانیڵ ئاماده و پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
سه‌ره‌تای ئه‌و سمیناره په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی 25ی نوامبر رۆژی جیهانیی “به‌ره‌نگاربوونه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان” له لایه‌ن سرووشت ره‌سوڵپوور پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرا.
پاشان له پانێلی یه‌که‌مدا هاورێ عومەرباڵهکی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب،باسێکی سه‌باره‌ت به پرسی ژنان له یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئه‌و مادده قانوونیانه کرد، که به جۆرێک رێگه‌خۆشکه‌رن بۆ هه‌ڵاواردن وچه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له کۆمه‌ڵگای ئێران. ناوبراو به خستنه‌رووی چه‌ند مادده یاسایی له یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئیسلامی له‌م باره‌وه گوتی: بۆ چاره‌سه‌ری پرسی ژنان و که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانیان له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، پێویست به پێداچوونه‌وه و چاکسازیی ماددە یاسایه‌کان هه‌یه.
له پانێلی دووهه‌می ئهوسمینارهدا دوکتور ناسرسیمایی رهوانناس و مامۆستای زانکۆ باسێکی تایبه‌ت وزانستی سه‌باره‌ت به ژنان له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری پێشکه‌ش به به‌شداربووان کرد‌و، ناوبراو به هه‌ڵسه‌نگاندێکی مێژوویی و زانستیانه‌ی کۆمه‌ڵگای ژنانی کورد له گه‌ڵ وڵاتانی ده‌راوسێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، روانین و تێبینی خۆی له‌سه‌ر هه‌موو شێوه توندوتیژی به‌رانبه‌ر به ژنان و نیزامی پیاوسالاریی له کۆمه‌ڵگای کوردستان خسته‌ڕوو.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و سمیناره‌دا ،خاتوو سوهه‌یلا قادری سکرتێری یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان باسێکی کورتی سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌ی ژنانی نێو رێزه‌کانی حیزب پێشکه‌ش کرد.
بڕگه‌ی کۆتایی ئه‌و سمیناره ته‌رخان کرابوو به پرسیار و تێبینی ئاماده‌بووان که به‌شێک له‌وان له گفتگۆیه‌کی کراوه‌دا پرسیار و تێبینی خۆیانیان خسته‌ڕوو، که له‌لایه‌ن کۆڕگیڕانهوه وهڵامدارنهوه.