رۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوە بەشێک لە لاوان و تازە لاوانی شاری سەقز لە بەرەبەری ٢٦سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان کرد.
لەوچالاکییە تەبلیغییەدا خوێندکارانی قوتابخانەیەک لە شاری سەقز بە نووسینی دروشمی پێوەندیدار، لە گەڵ ئامانجەکانی حیزب و رێبەرانی شەهید پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین لە لاوانی هەڵسووڕ و بە هەڵوێستی شاری سەقز، دەستخۆشی لێکردوون و سڵاوی بۆ ناردوون.