بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان و کورد سێ رۆژ لەمەوپێش خاتوونێکی کورد پەروەر و حیزب خۆشەویست بە ناوی “پوورە شەم” خەڵکی پیرانشار بە هۆی نەخۆشیەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
پوورە شەم، جێا لەوەی خوشکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتە بە ناوەکانی قادر فەرعانی و برایم فەرعانی، منداڵەکانی خۆیشی هەر بە هەستی نیشتمانپەروەری و شۆرشگێڕی راهێناوەو، بنەماڵەیەکی هەتاسەر خەباتکاری پێگەیاندوە.
پوورە شەم هەم خوشکێکی جگەرسووتاو و هەم دایکێکی ئازارچێشتووە ، چونکە کور و زاوایەکی ناوبراویش هەر بە لاویەتی سەریان نایەوە.
پوورە شەم چەندین ساڵ نیشتەجێی باشووری کوردستان بوو، هەر بۆیە لە نزیکەوە ئاگاداری پێشمەرگەکانی دێموکرات و خۆی بە دایک وخەمخۆری هەموویانی دەزانی.
ناوەندنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەربرینی خەم وپەژارە لەم بارەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی پوورە شەم و، سەرجەم کەسوکاری ئەو خاتوونە دەکا و، خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.