چالاكێكی سیاسیی كورد له لایه‌ن دادگای شۆڕش له شاری سه‌قز به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی حوكمی ١٨ مانگ زیندانی بۆ بڕایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، سه‌یوان عه‌لیزاده ڕۆژی ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن دادگای شۆڕش له شاری سه‌قز به تۆمه‌تی پێوه‌ندیگرتن به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی ئێران حوكمی ١٨ مانگ زیندانی ته‌عزیریی به‌سه‌ردا سه‌پا.
سه‌یوان عه‌لیزاده، ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، كوڕی قادر، ڕۆژی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له ماڵی باوكی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌م شاره گواسترایه‌وه.
یه‌كێك له نزیكانی ناوبراو کوتی، ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه سه‌ره‌ڕای مانه‌وه‌ی زیاتر له ٤ مانگ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعات له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكراوه و ته‌نانه‌ت جنێو و سووكایه‌تی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه.
شایانی باسه كه پاش ڕاگه‌یاندنی حوكمه‌كه‌ی ناوبراو بۆ زیندانی كرماشان گواسترایه‌وه و ئێستا له‌و زیندانه‌دا ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی تێپه‌ڕ ده‌كا.