دوای رێگری کردن لە قسەکردنی عەلی موتەهەری لە شاری مەشهەد بە دەستووری باڵی بناژۆخواز لە شاری مەشهد، بە حوکمی دادستانی شاری قەزوین سمیناری سادق زیبا کەلام مامۆستای زانکۆ هەڵوشایەوە.
ئەگەرچی زیبا کەلام هەموو کات ڕایگەیاندوە کە باوەڕی تەواوی بە نیزامی کۆماری ئیسلامی هەیە، بەڵام هەموو کات شێوە سیاسەت کردن و هەڵسوکەوتی رێژیمی تارانی بەرانبەر بە ئەمریکا و ئیسرائیل خستووتە بەر رەخنەو لەم بارەوە خوازیاری نزیک بوونەوە و دانوستان کردن لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە زلهێزەیە.
زیباکەلام لە چەندین لێداون و دیبەیتی تایبەت بە ڕاشکاوی رەخنەی توندی لە باڵی باژۆخوازی نێو نیزام گرتووەو تەنانەت لەسەر پرسی ناوکی چەندین جار ئەو پرسەی بە گەڵاڵەیەکی زیانبار بۆ خەڵکی ئێران لەم قەڵەم داوە.
ناوبراو سیاسەتەکانی رێژیمی بەرانبەر بە دەوڵەتی ئێسرائیل وئەمریکا بە هەڵە دەزانێ و ماوەیەک لەمەپێش کورتە فیلمێک بڵاوکرایەوە کە لە کاتی چوونەوە ژوورە لە زانکۆیەک لە تاران ئامادەنەبوو پێ لەسەر ئاڵای ئیسرائیل و ئەمریکا دابنێ.ئەمەش رەخنەی بناژۆخوازەکانی لێکەوتەوە.
زانیارییەکان باس لەوەدەکەن کە هەرچی بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ئێران نزیک دەبینەوە ململانێی نیو باڵەکانی رێژیم چڕتر دەبێ و هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بناژۆخوازەکان دەیانهەوێت براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک كۆماری بن. هەر بۆیە لە ئێستاوە، خەریکی خۆ ئامادەکردنن و چەندین کەسیان وەکوو بەربژێری خۆیان هەڵبژاردوە.