ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیه داوای له هاوپه‌یمانانی خۆی له ناتۆ كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان یارمه‌تیی بده‌ن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیه پێشتر ڕه‌خنه‌ی له یه‌كیه‌تیی ئورووپا گرتبوو كه به‌شێوه‌یه‌كی جیددی به‌ره‌نگاری پارتی كرێكارانی كوردستان نابنه‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ له ئیستانبۆڵ گوتی، یه‌كیه‌تیی ئورووپا سه‌باره‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستان بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێسته.
ئەردۆغان له درێژه‌دا ده‌ڵێ، ئێمه ئه‌وه قه‌بووڵ ناكه‌ین كه ئه‌ندامانی پ ك ك له وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا به ئازادیی ته‌واو بێن و بچن و وێنه‌ی ڕێبه‌ره‌كه‌یان له داڵانی پارلمانی ئورووپا به ده‌سته‌وه بگرن.
یه‌كیه‌تیی ئورووپاش توركیه‌ی به‌وه تاوانبار كرد كه ئه‌م وڵاته به بیانووی پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌موو سیاسه‌تزانانی كوردی ئه‌م وڵاته‌ی له زیندانه‌كان خزاندوه. لە تازەترین هێرشی پۆلیسی ئەو وڵاتە کەسایەتیی سیاسی کورد ئەحمەد تورک ، هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین “یان دەسبەسەر و بۆ بەندیخانە گوازرایەوە.
وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئورووپاش ڕه‌خنه‌یان له توركیه هه‌یه کە بۆ ده‌بێ سه‌لاحه‌دین دمیرتاش و فیگن یوكسكداغ و كۆمه‌ڵێك له شاره‌وانه كورده‌كانی وڵاته‌كه‌ی له زینداندا بن. سكرتێری گشتیی ناتۆ له‌باره‌ی كوودەتا ناسهركهوتووهكهی توركیه گوتی، ئه‌مه مافی توركیه‌یه كه دژی كودتاچییهكان هه‌ڵوێست بگرێ.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌م سه‌ربازانه‌ی ناتۆ نه‌كرد كه له وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ له یه‌كیه‌تیی ئورووپا داوای په‌نابه‌رییان كردوه.