سه‌ركۆماری ئا‌مریكا له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی ڕێكخراوی هاوكاریی ئابووریی ئاسیا ـ ئۆقیانووسیه له پێرۆ پێداگریی كرده‌وه كه تا ئه‌و كاته‌ی ڕووسیه و ئێران پشتیوانی له ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن به‌م زووانه قه‌یرانی سووریه چاره‌سه‌ر ناكرێ.
باراك ئۆباما وێڕای پێداگریی له‌سه‌ر ناردنی یارمه‌تیی مرۆیی بۆ شاری گه‌مارۆدراوی حه‌له‌ب گوتی، قه‌یرانی سووریه له كورت ماوه‌دا چاره‌سه‌ر ناكرێ.
به‌قسه‌ی ئۆباما، به‌رده‌وامیی هێرشه ئاسمانییه‌كان له سووریه و پشتیوانیی ڕووسیه و ئێران بارودۆخ بۆ دژبه‌رانی ئاسته‌متر ده‌كا. كاتێك ڕووسیه و ئێران بڕیاریان داوه زۆر بێبه‌زه‌ییانه هێرشه ئاسمانیه‌كانیان بۆ پشتیوانی كردن له به‌شار ئه‌سه‌د خه‌ستتر بكه‌نه‌وه. به واتایه‌كی دیكه ئه‌م دوو وڵاته ده‌ست له كوشتنی ژن و منداڵ و بۆردومانی نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌كانیش ناپارێزن و ئه‌م هێرشانه ئه‌وه‌نده چڕده‌كه‌نه‌وه کە ئه‌و هێزانه‌ی له‌م شاره‌دان خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن.
هەر لەم پێوەندیەدا وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمان رۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەز وێڕای رەخنە گرتن لە هەڵسوکەوتی ئێران ورووسیە لە سووریە ، ئەو دوو وڵاتەی لە کاولکاری سووریەو کوشتاری خەڵکی بێ‌تاوان بە بەرپرس زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاسوشیتدپرێس، ئیستفان زایبرت وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمان رایگەیاند ئەگەر پاڵپشتی کردنی هەمەلایەنەی ئێران ورووسیە نەبا، دەوڵەتی بەشار ئەسەد نەیدەتوانی شاری درێژە بە مانەوەی خۆی بدات و خەڵکی بێ‌تاوان بوردۆمان بکا.ناوبرا لەم بارەوە باسی لە ئەگەری گەمارۆخستنە سەر دەوڵەتی تاران و مسکۆی کرد.
شایانی باسە ٦رۆژ لەمەوپێش هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد بە چڕی شاری حەلەب”یان بوردۆمان کرد کە بە وتەی:بەشیک لە میدیاکان لە ٥ساڵی رابردوودا، بێ وێنە بووە.