٢ برای خه‌ڵكی شاری بۆكان كه چه‌ند ڕۆژی له‌وه‌پێش بۆ زیندانی ورمێ گواسترانه‌وه، هه‌روا له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا، لێكۆڵینه‌وه‌یان لێده‌كرێ و نه‌شیانهێشتوون پارێزه‌ر بگرن.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كانی ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ ٢ برا به ناوه‌كانی مسته‌فا شێخی و دیاكۆ شێخی، بۆ ئیتلاعاتی ورمێ گواسترانه‌وه و، به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندوون تا بۆ دادسه‌را نه‌نێردرێن مافی گرتنی پارێزه‌ریان نییه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌م دوو برایه، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ئیتلاعات، له شاری بۆكان به تۆمه‌تی ئه‌ندام‌بوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر كراون و له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانیاندا، كه‌لوپه‌له تایبه‌تییه‌كانی ئه‌م دوو برایه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.