مافناسێكی ژنی كورد له زیندانه‌كانی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مافی ئازادیی به‌مه‌رجی هه‌یه، به‌ڵام هەروا لە بەندیخانە دایە.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، فه‌ریده خۆشناو، ته‌مه‌ن٣٢ ساڵ، خه‌ڵكی شاری تیكاب، زیاتر له‌١١ ساڵه له گرتنگه و زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ڕاگیراوه و به پێی مادده‌ی ٥٨ی قانوونی سزاكانی ئێران، ناوبراو ده‌توانێ به مه‌رج ئازاد بكرێ، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له‌م مافه‌یان بێبه‌ش كردوه.
فه‌ریده خۆشناو، ڕۆژی 7ی گه‌لاوێژی ساڵی ٨٤، له شاری تیكاب له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان، له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌سبه‌سه‌ر كرا و، ماوه‌ی ٤ مانگ له گرتنگه‌ی ئه‌م شاره له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕۆحی و جه‌سه‌تییدا لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا و ، له كاتی ئه‌شكه‌نجه‌داندا چاوێكی زیانی پێگه‌یوه.
ناوبراو ڕۆژی ٢٤ی ڕێبه‌ندانی ساڵی‌٨٤ له لایه‌ن لقی ٢ی دادگای شۆڕش له شاری تیكاب به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، له ڕێگه‌ی سیخوڕی كردن بۆ حكو‌مه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حوكمی ١٤ ساڵ زیندان و لێدانی ٨٠ قامچی و دوورخرانه‌وه بۆ زیندانی كرمانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
پێشتر ناوەندی به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان نووسیبوویان، خاتوو فه‌ریده ساڵی ٩٥ له‌سه‌ر بڕیاری قازی په‌روه‌نده‌كه‌ی له زیندانی تیكاب بۆ زیندانی كرمان گواسترایه‌وه و، هه‌ر ئێستا ناوبراو حوكمی ١٤ ساڵه‌ی خۆی له به‌ندیخانه‌ی كرمان به‌سه‌ر ده‌با.