چالاكێكی سیاسیی خه‌ڵكی شاری كرماشان پاش دواخستنی ٢ حه‌وتوو له دادگایكردنی، دووباره بانگی دادسه‌را كرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كانی ئێران، قه‌راربوو یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی پێڕاگه‌یشتن به شكایه‌تی ئه‌سه‌دوڵڵا ڕازانی، پارێزگاری كرماشان له حه‌سه‌نعه‌لی چێشمه‌گەچی، به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌وتوونامه‌ی “غه‌رب” و سكرتێری گشتیی حیزبی گه‌شه‌ی كرماشان، ڕۆژی ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له دادسه‌رای ئه‌م شاره به‌ڕێوه‌بچێ، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ دادگایی نه‌كراوه و هه‌ر بێنه‌وبه‌ره‌ی پێده‌كه‌ن.
بۆ جارێكی دیكه دادگا، حه‌سه‌نعه‌لی چێشمه‌گەچیی ئاگادار كردۆته‌وه كه سه‌ره‌تای مانگی سه‌رماوه‌ز دادگایی ده‌كرێ. ناوبراو له‌لایه‌ن پارێزگاری كرماشان به تۆمه‌تی بێڕێزی كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ له حه‌وتوونامه‌ی “غه‌رب”دا دادگایی ده‌كرێ.
ناوبراو گوتبووی، “هیچ ناڕه‌حه‌تییه‌كم نیه و ناشمبێ، ڕۆژنامه‌یه‌ك كه نه‌توانێ ڕه‌خنه بگرێ و به‌رگریی له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك نه‌كا، لاپه‌ڕه‌كانی بۆ سه‌وزی فرۆشه‌كان باشه”.
دوكتور كه‌ریم، سه‌رۆكی زانكۆی زانستی پزیشكیی پارێزگای كرماشانیش یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه كه شكایه‌تی له حه‌سه‌نعه‌لی چێشمه‌گەچی كردووه. ئەم چالاک و رۆژنامەنووسە دوای بانگهێشت کردنی بۆ دادگا رایگەیاندکە، من لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و لەقاودانی کەمتەرخەمیی بەرپرسان پەشیمان نیم و ئەرکی خۆمم بەڕیوەبردووە. شایانی باسە کە حەوتوونامەی “غەرب” ئورگانی حیزبی گەشەی کرماشان بە سکاڵای ئەسەدوڵلا ڕازانی پارێزگاری کرماشان ماوەیەک لەمەوپێش داخرا.