ئیداره‌ی به‌رگریی شاری حه‌له‌ب ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه به‌دوای بۆردومانی ئه‌م شاره له ماوه‌ی ٥ ڕۆژدا زیاتر له ٣٠٠ كه‌س كوژراو و ٩٥٠ی دیكه‌ش بریندار و ونبوون هه‌یه.
سه‌رۆكی بنکە تەندروستیی‌ەکانی حه‌له‌ب و تەندروستیی جیهانیی ڕایانگه‌یاند كه هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی شاری حه‌له‌ب كه له ژێر كۆنتڕۆڵی دژبه‌رانی سووریه دایه، داخراون.
له لایه‌كی دیكه، سۆزان ڕایس، ڕاوێژكاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانیی ئەمریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ئەو وڵاتە، هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زاروه‌كانی پزیشك و بنیاتەکانی یارمه‌تی گه‌یاندن له حه‌له‌ب به توندی مه‌حكوم ده‌كا. ناوبراو هەروەها ده‌ڵێ ئەم کردەوانە هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێ و ده‌وڵه‌تی سووریه و هاوپه‌یمانانی به تایبه‌ت ڕووسیه له هه‌مبه‌ر ئه‌م كاره‌ساتانه تاوانبارن.
هێرشه نوێیه‌كانی بۆ سەر ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردووه‌وە له لایه‌ن ئه‌رته‌شی سووریه و هاوپه‌یمانانییەوە به تایبه‌ت ڕووسیه‌وه ده‌ستی پێكردوه.
چاودێرانی مافی مرۆڤی سووریه ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگه‌یاند كه فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كان، تۆپخانه و هێلی كۆپتێره‌كان شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونیان بۆردومان كردووە.
دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی سووریه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاندوه كه ئه‌م بۆردومانانه ئامانجدارن و زیاتر شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌پێكێ كه لە ئاکامدا زیاتر ژن و منداڵ ده‌بنه قوربانیی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی، خه‌ڵك و دژبه‌رانی چه‌كدار له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب پێداگرییان كرده‌وه كه نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه به خه‌ستی بۆردومان كراون و هه‌موو تێكڕماون.
له‌م حاڵه‌شدا، بوریس جۆنسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له لاپه‌ڕەی تویتێری خۆیدا نووسیبووی، هێرشه ئاسمانییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ناڕاحه‌تم ده‌كا و ناوبراو داوای له لایه‌نه‌كان كرد له ڕێگه‌ی وتووێژ چاره‌سه‌ریی ئەو قەیرانە بكه‌ن.