بە پێی هەواڵی ئاژانسی موکریان، پارێزگای ورمێ بە بەراورد کردن لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە لە ئێران، نزمترین ئاستی خوێندەواریی هەیەو زیاتر لە ٥٧هەزار کەس نەخوێندەوار لە پارێزگای ورمێ دا دەژین. نەبوونی ئیمکاناتی پێویست لە خوێندنگەکان و قوتابخانەکانی شار و گوندەکانی ناوچەی ورمێ کاریگەریی نەرێنی هەبووە لە سەر وازهێانی منداڵان لە درێژەدان بە خوێندن و پەرەسەندنی نەخوێندەواری.
وەک لە هەواڵەکانی پێشووتر باس کرا، بە پێی دانپێدانانی کاربەدەستێکی باڵا لە ئیدارەی پەروەردە و فێرکردن، پاریزگای ورمێ پێویستی بە ٥٠٠٠ پۆلی وانە گوتنەوە هەیە و ئەمساڵیش لە لایەن دەوڵەتەوە مووچەی پێویست بۆ سازکردن و نۆژەنکردنەوە قوتابخانەکانی پارێزگای ورمێ دابین نەکراوەو، ئەوەش لە چوونەسەرێی رێژەی نەخوێندەواری و وازهێنان لە خوێندن کارێگەریی هەیە.