کرێکارێکی تەمەن ٣٠ ساڵە له شاری پاوه بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لە دەست دا.
بهپێی ڕاپۆرتی سهرچاوه نێوخۆییهکان، ڕۆژی هەینی، کرێکارێکی کورد بە ناوی سەعید حێکمەتی کوڕی هاشم، لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەچڵ لە شاری پاوە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.
شایانی باسه لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٤ کرێکاری کورد لە پاریزگای کرماشان بە هۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی ئامارهکان، کرێکارانی بیناسازی له ئێران؛ لە کۆی ٢٠٠٠ کرێکار کە لە ساڵی ڕابردوودا گیانیان لە دەست داوە، ١٢٠٠ حاڵەت، تایبەت بە کرێکارانی بیناسازی بووە.