دروشمەکانی حه‌سه‌ن ڕوحانی لە کاتی هەڵبژاردنەکان‌دا، كه تا ئه‌و كات زۆر گرینگ بوون، ئه‌گه‌رچی له چوارچێوه‌ی دروشم‌دا بوون، به‌ڵام له ١٠ به‌نددا له‌سه‌ر بنه‌مای قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێران دایڕشتبوون و هه‌ر ئەوە‌ش بوو كه له كوردستان ده‌نگێكی زۆری هێنایه‌وه.
حه‌سه‌ن ڕوحانی به‌پێی ١٠ به‌ند كه بۆ خۆی، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماریی ئامادەی كردبوون له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك كورد، به‌لووچ، توركه‌مه‌ن، ئازەری و عه‌ره‌به‌كان كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر كۆكردنه‌وەی ده‌نگه‌كان هه‌بوو.
ناوبراو لە نێوان بەڵێنەکانی کە بە کوردی دابوو، تەنیا بەڵێنی خوێندن به زمانی دایكی له ئاستی زانكۆكاندا بە نیوەچڵی جێبەجێ کردووە.
به‌ڵام گه‌وره‌ترین داواكاریی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران بۆ نموونه كورد سه‌ره‌ڕای پێدانی واده و به‌ڵێنی كه كوردیش ده‌بێ پۆسته گرینگه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رێ، هەروا وەک دروشمێک لەسەر کاغز مانەوە و تا ئێستا هیچیان لێ شین نەبووە.
موحسێن بیگله‌ری نوێنه‌ری شاره‌كانی سه‌قز و بانه له مه‌جلیسی ده‌یه‌م وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ر له ئاستی به‌رز بەتایبەتی له پارێزگای سنه گوتی، کەڵک وەرنەگرتن لە بژاردەكانی كورد له ده‌وڵه‌تدا خه‌ونه و ته‌نانه‌ت یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی پارێزگامان كورد نین.
سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی، نوینه‌ری شاره‌كانی سنه، كامیاران، دیوانده‌رەش له مه‌جلیس ئاماژه‌ی به پێدانی پۆسته گه‌وره‌كانی به كورد كرد و گوتی، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ ڕێزێك له بژاردەی كوردانی سوننی ئێران ناگرن و له هیچ وه‌زاره‌تخانه‌یه‌كدا پۆستیان پێنه‌دراوه.
جێبه‌جێكردنی ئه‌سڵی شایسته‌سالاری، یه‌كێك له دروشمه هه‌ره زل و زه‌به‌لاحه‌كانی حه‌سه‌ن ڕوحانی بوو كه پاش ٣ ساڵ ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ نه‌هاتۆتە دی.
وه‌دینه‌هاتنی واده و به‌ڵێنییه‌كانی حه‌سه‌ن ڕوحانی به تایبه‌ت له‌باره‌ی به‌یاننامه‌ی ژماره‌ی ٣ واتە “به‌یاننامه‌ی مافی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كان”، به‌رگی براوه‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بوو.
زه‌نگی مه‌ترسی بۆ ڕوحانی كه شانسی ده‌نگ‌هێنانه‌وه‌ی دووباره له هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٩٦ نییه، لێدراوه و نه‌مانی پێگه‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی له نێو كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا له خولی ١٢یه‌م زۆر كه‌متر لە پێشوو ده‌بێ.