هاوکات لە گەڵ دەسبەسەرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیی شاری وان لە تورکیەو لابردنی ئەحمەد تورک لە هاوسەرۆکی گەورە شاری ماردین، کوردانی نیشتەجێی وڵاتی دانماراک لە شاری برۆکسێل خۆپێشاندانێکان وەڕێخست.
کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە شاری برۆکسێل بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە کردەوەی نادێمۆکراتیکی دەوڵەتی ئانکارا بەرانبەر بە لایەنە سیاسیییەکان و کوردەکانی باکووری کوردستان، خۆپێشاندانیان وەڕێخست و داوایان لە یەکیەتیی ئورووپا کرد کە گەمارۆ بخەنە سەر دەوڵەتی ئانکارا.
بە پێی هەواڵی تۆری هەواڵدەریی سکای نیوز، پۆلیسی تورکیە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر بە هێرش کردن بۆ سەر شارەوانیی شاری “وان” “بەکر کایا” شارەداری هەڵبژێردراوی پارتی دێموکراتیکی گەلان و چوار کەسی دیکە لە بەرپرسانی ئەو شارەوانییەی بە تۆمەتی پاڵپشتی و هاوکاری کردن لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان دەسبەسەر کرد.
هاوکات لەگەڵ ئەم دەسبەرسەکرانە، هەزاران کەس لە کوردانی دانیشتووی شاری برۆکسێل نارەزایەتیی خۆیانیان دەربڕی و خۆپێشاندانیان کرد و خوازیاری ئەوە بوون کە دەبێ لە زووترین کاتدا، دەسبەسەرکراوانی “هەدەپە” ئازادو دەوڵەتی ئانکارا کۆتایی بە ئاڵۆز کردنی دۆخی سیاسیی تورکیە بێنێ. لە لایەکی دیکەش هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە دادوەرانی تورکیە تا ئێستا فەرمانی دەسبەسەرکردنی ١٠٣ کەس لە مامۆستایانی زانکۆی ئیستەمبوڵیان دەرکردووە.