• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

مەرگی گەورەپیاوێک

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/11/20
جۆری بابەت: بابەتی رۆژ

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی کۆچیی هەتاوی بەرامبەر بە ١٧ی نۆڤەمبری ٢٠١٦ی زایینی گەورەپیاوێکی کورد و خەباتگێڕێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان پاش نیزیک بە سێ ساڵ بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی ماڵئاوایی لێ کردین. مامۆستا مەلا موحەممەدی عوسمانی ناسراو بە مەلا موحەممەدی سەید ئامینێ، خەڵکی ناوچەی پیرانشار (خانێ) و تێکۆشەری دێرینی نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەوە ناسراوترە کە پێویستیی بە ناساندن هەبی. جگە لەوەش ڕاگەیەندراوی دەفتەری سیاسیی حیزبەکەی و وتاری جێگری سکرتێری گشتیی حیزب لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی ئەو خۆشەویستە لەدەستچووەدا کە ڕۆژی هەینی ١٨ی خەزەڵوەر بە بەشداریی سەدان کەس لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب پێک‌هاتبوو، پێویستی‌یەکی بۆباسی ژیاننامە و ڕابردووی شۆرشگێڕانەی مامۆستا نەهێشتۆتەوە. بۆیە بەم کورتە نووسینە تەنیا دەمهەوێ بەشێک لە ئەمەگناسیمان بەرامبەر بەو زاتە بەجێ بگەیەنم و هەرلەوکاتەدا بە زمانی خۆم و لە ڕوانگەی خۆمەوە کەسایەتیی بەڕێزیان هەڵسەنگێنم:
مامۆستا مەلا موحەممەد لە بنەماڵەیەک‌دا لەدایک ببوو و پێ‌گەیشتبوو کە هەم لە باری ئایینی و هەم لە مەیدانی بیروباوەڕ و خەباتی نیشتمانی و نەتەوەیی‌دا بەناوبانگ بوون. ئەو لە دایکەوە نەوەی “بابی گەورە” پیاوی ئایینی و جێ‌باوەڕی خەڵکی ناوچەکانی خانێ، شنۆ و نەغەدە و مەهاباد و پوورزای تێکۆشەری بەغەدر تیڕۆرکراو شەهید سەید ڕەسووڵ دیهقان، یان سەید ڕەسووی بابی گەورە بوو. جگە لەمانە، ئەگەر بەمنداڵییش بووە دەورانە زێڕینەکەی کۆماری کوردستانی بە چاوی خۆی دیبوو.
ئەوانەی باس کران هاندەرێک بوون بۆئەوەی لەلایەک زانستە ئایینی‌یەکان بخوێنێ و ببێتە ڕێبەرێکی ئایینی. لەلای دیکەش تێکەڵ بە کاروانی پڕسەروەریی خەبات بۆ ڕزگاریی نەتەوایەتی بێ. دەزانین کە لە سەردەمی لاوەتیی ئەودا و تا چەندین ساڵ دواتریش ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی ڕزگاری‌خوازانەی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان بەتەنیا لە دەستی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌دا بوو. بۆیە هەر لەزووەوە دەگەڵ ئەم حیزبە کەوتە هاوکاری و سەرەنجامیش ساڵی ١٣٤٣ بەڕەسمی بوو بە ئەندامی حیزب.
بەوجۆرە مامۆستا مەلا موحەممەد لە هەردوو بواری ئایینی و خەباتگێڕانەدا ڕۆڵی چالاکانەی گێڕا و لە هەردوو بواریش‌دا بوو بە جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەی لەدایکبوون و پێگەیشتنی و دواتریش هەموو ڕێبوارانی ڕێگای ڕزگاری و هەڵگرانی بیروباوەڕەکەی لە زۆربەی ناوچەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان‌دا. مامۆستای نەمر هەم موسوڵمانێکی بەباوەڕ بوو، هەم تێکۆشەرێکی بە باوەڕ. ئەو هەم دەگەڵ خوای خۆی ڕاست بوو هەم دەگەڵ نەتەوەی خۆی. نە لەسەنگەردا قەت لەبیری خودا غافڵ بوو، نە لە سوژدەدا هەرگیز میللەتی خۆی و دەردوئازارەکانیی لەبیر بردەوە. بەڵێ چیی بۆ گەلە بەشخوراوەکەی لەدەستی هات کردی و ئەوەی فەرمانی خواش بوو بەجێی گەیاند.
لە دواساڵەکانی ژیانی‌دا مامۆستا مەلا موحەممەد سێ ساڵ بەدەم ئازارەوە تلایەوە. بەڵام ئیمانی ئەوەندە بەهێز بوو کە نەک هەر ناڵە و فغان تەنانەت هیچ‌کەس دەردی‌دڵێکیشی لێ‌نەبیست. لە ڕێوڕەسمی بەخاک‌سپاردنی‌دا هاوڕێیەک پێی‌گوتم مامۆستا لەڕووی هات بمرێ. ئەو قسەیە لەوێوە هاتوە کە دەڵێن پیاوچاکان بەڕووی خۆشەوە دەچنە بەر لیقای خوا. ئەمن دەڵێم ئەو پیاوە بە ڕووسووری ماڵئاوایی لە گەلەکەی خواست و بە ڕووگەشی چووە دیداری خوا. واتە سەربەرز و ڕووسووری هەردوو دنیا بوو. خۆزگە بەوانەی وا دەژین و وا دەمرن.
لێرەدا ناتوانم نەخشی بنەماڵە سەربەرزەکەی: خێزانی، کچەکانی، کوڕەکانی، نەوەکانی و زاواکانی و هەموو کەس‌وکارەکەی لەبیر بکەم. چەند دیمەنێکی جوان و ئینسانی بوو کە دەمدی دەگەڵ هەمووگیروگرفتە کۆمەڵایەتی و ئەمنیەتی و ئابووری‌یەکانی سەر ڕێگا قەت نەبوو هەر نەبێ یەکێک لە کچە ڕووسوورەکانی ماڵ و ژیان و گوزەرانی خۆی و منداڵەکانی بۆ خزمەت بەو باوکە بەڕێزەیان بەجێ نەهێڵن. ڕاستە لە هەموو بارێکەوە ئەمە ئەرکی سەرشانیان بووە، بەڵام ئەمن سوپاسی ئەرکناسی‌یەکەیان دەکەم و پیرۆزبایی‌ ئه‌و هه‌موو شعور و وه‌فادارییه‌یان پێ‌دەڵێم. بەڕاستییش ئەو زاتە دەبێ هەر ئەو خێزانەی لێ بکەوێتەوە. شادیی ڕووح و بەهەشتی بەرین بۆ مامۆستا و سێبووری و سەربەرزی بۆ بنەماڵە بەڕێزەکەی.
عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌ن زاده

بابەتی هاوشێوە

بابەتی رۆژ

“کوردستان” و ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی

ڕێکەوتی 2022-04-22
بابەتی رۆژ

تێرۆریزمی دەوڵەتی و سەری مارەکە!

ڕێکەوتی 2021-08-09
بابەتی رۆژ

دوایین وتە و کۆتایی

ڕێکەوتی 2019-07-13

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist