ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی وئه‌ده‌بی مه‌ریوان له درێژه‌ی چالاکییه‌کانیدا کۆڕێکی بۆ په‌رده‌لادان له په‌یکه‌ره‌ی شاعیری هه‌ستناسکی کورد، مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی ناسراو به (خاڵۆی کۆماسی) به‌ڕیوه‌برد.
له‌و رێوره‌سمه‌دا که به به‌شداری به‌شیکی به‌رچاو له ئه‌ده‌بدۆستان وقهڵهمبهدهستانی کوردستان له پارکی شانۆی شاری مه‌ریوان لە رۆژی هەینی ٢٨خەزەڵوەر به‌ڕێوه‌چوو، په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ری سازکراو، له ئه‌حمه‌دبه‌گی کۆماسی لادرا.
لە کەناری ئەو پەردە لادانە کۆمەڵێک چالاکیی ئەدەبیش ئەنجام دران .
سه‌ره‌تا فاتیح مسته‌فایی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان ده‌قی په‌یامی ڕێوره‌سمه‌که‌ی خوێنده‌وه‌و هه‌روه‌ها چه‌ند که‌س له قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی مه‌ریوانی به‌ناوه‌کانی عابید حوسێنی- ئیسماعیل ئەمینی ، محەممەد سدیق کەریمی وئەحمەد بەهرامی په‌خشان و شێعر‌و وتاری خۆیانیان پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.
شایانی باسه که پەیکەری خاڵۆی کۆماسی له‌لایه‌ن هونەرمەندی پەیکەرتاش سەلاح حەسەنی ساز کرابوو.که له‌و رێوره‌سمه‌دا رێزی لێ‌گیرا.