یوكیۆ ئامانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، کۆماری ئیسلامیی سەبارەت بە پێبه‌ندبوون به به‌ڵێنییه‌كانی به‌رجام وریاكرده‌وه. ئامانۆ له كۆبوونه‌وه‌ی شورای حوككام له وییه‌ن گوتی، ڕێژه‌ی ئاوی قورسی به‌رهه‌مهێنراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران ١٠٠ كیلۆگره‌م له ڕێژه‌ی دیاریكراوی به‌رجام زیاتره.
بەپێی رێککەوتنی له به‌رجام، ئێران ده‌بێ به‌رهه‌مهێنانی ئاوی قورسی وڵاته‌كه‌ی له دوو قۆناخ‌دا دابه‌زێنێ. سه‌ره‌تا ده‌بێ بۆ ١٣٠ تۆن و پاشان بۆ ٩٠ تۆن دابه‌زێندرێ. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئامانۆ ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاوی قورسی ئێران ١٠٠ كیلۆ له ١٣٠ تۆن زیاتره.
“ئامانۆ” هه‌روه‌ها وتی: “ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه ئاوی قورس بە پێوەری خۆیان به‌رهه‌م بێنن و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی بگوازنه‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی گوتی، له داهاتوودا نابێ ئه‌م كاره دووپات بكرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خه‌وشدار ده‌بێ.
پاش سه‌ركه‌وتنی دوناڵد ترامپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماریی ئا‌مریكا، ڕێكه‌وتنی ناوكیی ئێران و زلهێزه‌كانی جیهان به ناڕوونیی ماوه‌ته‌وه. لادانی كۆماری ئیسلامی له به‌رجام له‌وانه‌یه له لایه‌ن ئامریكاوه به خێرایی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.