جۆن بوڵتۆن، یه‌كێك له به‌ربژێره گرینگه‌كان بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له ده‌وڵه‌تی ترامپ، گوتی: ” ده‌بێ ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بگۆڕدرێ”.
به‌پێی ڕاپۆرتی هافینگتۆن پۆست، جۆن بوڵتۆن کە له ده‌وڵه‌تی جۆرج بووشدا، پۆستی سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رانی ئامریكای له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له ئه‌ستۆ بوو، له وتووێژێكدا به بڵاوكراوه‌ی ئامریكایی “بریت بێرت”ی گوت: “ته‌نیا ڕێگه‌چاره‌ی بەردەست، گۆڕینی ڕێژیمی تارانه”.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی: “مه‌لاكان له ئێران گه‌وره‌ترین ههڕهشەن بۆ سەر ئاشتی و سه‌قامگیریی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست”.
بوڵتۆن پێشتریش گوتبووی ته‌نیا ڕێگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران گۆڕینی ڕێژیمی ئێرانه، هه‌روه‌ها چه‌ندین جار داوای له باراك ئۆباما كردووه كه سایته ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بۆردومان بكه.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، من ناڵێم به ڕووخانی كۆماری ئیسلامی هه‌موو شتێك له ناوچه باش و دروست ده‌بێ، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كیی له ناوچه‌دا نامێنێ.
بۆڵتۆن وێڕای ئاماژه به خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی ٢٠٠٩ی ئێران گوتی، خه‌ڵكی ئێران له‌م خۆپێشاندانه‌دا ڕوو به ئۆباما گوتیان یان له‌گه‌ڵ ئێمه به یان له‌گه‌ڵ ڕێژیم، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئۆباما هیچ پشتیوانییه‌كی له خه‌ڵكی ئێران نه‌كرد و له لایه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێكه‌وتنی ناوكیان ئیمزا كرد.
بۆڵتۆن له‌م وتووێژه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ڕۆڵی خۆی له ده‌وڵه‌تی ترامپدا نه‌كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی سه‌ناتۆری كۆماریخواز ڕێندپاڵی دایه‌وه و پشتیوانیی له سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ئێرانی كرد.