ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی حكومه‌تی ئێرانی به دانپێدانانی زۆره‌ملێیی زیندانیانی سیاسی له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه و بڵاوكردنه‌وه له تلویزیۆنه‌كان به مه‌به‌ستی ڕه‌واییبوونی ئێعدام له‌م وڵاته تاوانبار كرد.
ئه‌م دامهزارەیهی مافی مرۆڤ له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا وێڕای ئاماژه به ئێعدامكردنی ٢٥ كه‌س له سوننی مه‌زهه‌به‌كان گوتی، به‌زۆی ناچاریان كردبوون دان به شتێك دابنێن كه نه‌یانكردبوو، هه‌موویان فریویان خواردبوو و پێیان وابوو به وتنی ئه‌م قسانه ئازاد ده‌كرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باكووری ئافریقای ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێ، تاوانباره‌كان له پشت ده‌رگا داخراوهندا به تۆمه‌تی ناڕوون و گوماناوی دادگایی ناعادڵانه ده‌كرێن و حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه بێ ئه‌وه‌یكه كات به‌فیڕۆ بده‌ن كۆتایی به دانپێدانه زۆره‌ملێیه‌كان له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا بێنن.