هونەرمەند عوسمانە سوور ژەنیاری لێهاتووی “نایە”، جارێکی دیکەوە لە فستیڤاڵیکی نێونەتەوەیی سەرکەوتنی بەدەستهێنا و مووزیکی کوردستانی لە نۆیەمین فستیڤاڵی جیهانی هونەر لە شاری “سەن پیتێرزبورگ” بەرزتر نرخاند.
له رێکهوتی ١١ تاکوو ١٥ ی نوامبری ساڵی ٢٠١٦ ی زایینی، له هۆتێلی گەوەری” سن پترزبورگ ” له وڵاتی رووسیه بە بەشداری ٧٠ گرووپ کە لە وڵاتانی جۆراوجۆری دونیا وە هاتبوون، فیستیڤاڵێکی هونهری بەرێوەچوو. ئەو ٧٠ گرووپه بەسەر ٥دەستەی وەک مووزیک، شانۆ، سەما و هەڵپەڕكێ دابەش کرابوون. لەو ٧٠ گرووپە ١٣ گرووپیان گهیشتنە قۆناغی کۆتایی و فیناڵی کێبەرکێکە و بە ٦ گرووپ خەڵاتی دیپلۆمی زێڕین بەخشرا .
گرووپی هەڵپەڕکێی “نیشتمان” سهربه شاری بانە، توانی لە بەشی خۆی واتە مووزیک و هەڵپەڕکێدا، خەڵاتی دپیڵۆمی زێرین وهربگرێ. خەڵاتی باشترین مووزیکی فیستیڤاڵەکەش درا بە مامۆستا عوسمانە سوور و کهیوانی کوڕی بۆ ژەنینی “نایە” و “تەپل”.
هەروەها خەڵاتی پاراستنی فەرهەنگ و کولتوری وڵاتان درا بە دوو بەشداربووی ئەو فیستیڤاڵە کە بریتی بوون لە گرووپی وڵاتی چین و گرووپی هەڵپەرکێی “نیشتمان” لە کوردستان. لە کۆتاییدا وەک خەڵاتێكی دیکە، کۆڕی هەڵپەرکێی شاری بانه بۆ چوارەمین فیستیڤاڵی جیهانیی وڵاتی ئەرمەنستان لە شاری ئیرەوان، بانگهێشت کرا.
جێی وهبیر هێنانهوەیە گرووپی هەڵپەڕکێی شاری بانە و مامۆستا عوسمانە سوور”ی ژەنیار، ئەوە دوویەمین جارە لە ئەمساڵدا لە ئاستی فستیڤاڵە نێونەتەوەییەکاندا پلەی یەکەم وەدەست دەهێنن.
شایانی باسە گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمان لە شاری بانە لە کاتی دامەزراندییەوە، دەوری باش و هونەرمەندانەی هەبووە لە پەرەپێدان بە کلتووری کوردی و وەک قوتابخانەیەک لەم بارەوە خەریکی چالاکیی فەرهەنگی و هونەرییە.