به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد به ناوی كامڕان ده‌روێشی، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای شۆڕش له شاری ورمێ، حوكمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، لقی ٢ی دادگای شۆرش له شاری ورمێ، حوكمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ كامڕان ده‌روێشی به‌ندكراوی سیاسیی كورد به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی لە گەڵ حیزبێكی كوردیی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی بڕیەوە.
ناوەندی مافی مرۆڤی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، كامڕان ده‌روێشی، خه‌ڵكی شاری ورمێ، مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامییەوە به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی بۆ ماوه‌ی 2 مانگ له گرتنگه‌كانی ستادی خه‌به‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری ورمێ ڕاگیرا و پاشان بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ گواسترایه‌وه.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه كورده، ئێستا له به‌ندی ١٣، به‌ندی تاوانباره ئاساییه‌كان له نێو به‌ندكراوانی مه‌ترسیدار له بارودۆخێكی دژوار‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌با.
شایانی باسه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به ده‌یان كه‌س له خه‌ڵكی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبه كوردییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر كراون و له‌لایه‌ن دادگاكانی ئینقلاب، له شاره جیاجیاكان حوكمی زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.