بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، محەممەد ئیسحاقئابادی” دروێشی دەسبەسەرکراو، رۆژی هەینی لە زیندان بە هۆکارێکی ناروون گیانی دەستداوە. یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لەم بارەوە ڕایگەیاند: “لە دوایین چاوپێکەوتن لە ٢٥ی خەزەڵوەر، دوای دوو رۆژ ئاگادار کراین کە لە زیندان و لەناکاو کۆچیدوایی کردووە.
شایانی باسە کە محەممەد ئیسحاقئابادی چەند رۆژ پێشتر لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر دەکرێ. ناوبراو لە سێ ساڵ لە مەوبەریش بە تاوانی بانگەشە بەدژی نیزام” بە ٦مانگ زیندان سزا درا. چاکاکانی مافی مرۆڤ بە لەبەرچاو گرتنی مەرگی گوماناویی محەممەد ئیسحاقئابادی داواکاری روونکردنەوەی بەرپرسانی قەزایی و کاربەدەستانی زیندانی ناوەندیی تارانن، کە تا ئێستا لەو بارەوە بێدەنگییان هەڵبژاردووە”.