قوتابییەک لە یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای کرماشان لە ڕیگەی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ئیسنا، رۆژی پێنجشەممە بەرانبەر بە ٢٧ی خەزەڵوەر لە گوندێکی پارێزگای کرماشان قوتابییەک بە چەکی ڕاو کردن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە رێبەندانی ساڵی پاریش، قوتابییەکی دیکە لە کاتی پشوودان هەر لە قوتابخانە خۆی هەڵدەواسێ و گیانی لەدەستدەدا.
ناڕوونیی هۆکاری خۆکوژیی منداڵانی تەمەن خوار بۆتە پرسیکی گرینگ کە پێوێستی بە لێکۆڵینەوەی زانستیی و کۆمەڵناسانەیە.
بە وتەی کارناسێکی بواری پەروەردە، سیستمی نادروستی پەروەردە و ڕاهێنان لە ئێران، لە سەر کەوتنەوەی ئەم جۆرە رووداوە کۆمەڵایەتییە دڵتەزێنانە کاریگەریی نەرێنی داناوە.