خەڵاتی ئەنجومەنی رەخنەگرانی ئاڵمان، لە بەشی موسیقا، بە بەرهەمی هونەریی دوو هونەرمەندی ناسراوی کورد بەخشرا.
ئەلبۆمی “هاونیاز” کاری هاوبەشی ژەنیاری بەتوانای کورد “کەیهان کەلهوڕ” و “ئاینوور دۆغان” ژنە گورانیبێژی کورد، توانی خەڵاتی ئەنجومەنی رەخنەگرانی ئاڵمان لە بەشی موسیقا بە دەست بێنێ، ئەم خەڵاتە بە ژەنیار و ئاوازدانەری ناوازەی کورد کەیهان کەلهوڕ بەخشرا، لە بەشی موسیقی (فۆلک /نەتەوە) کە شێوە مووزیكێکی بەناوبانگە لە جیهاندا و کەڵک وەرگرتنی هونەرمەندانەیە لە مێلۆدی و ریتمی موسیقای فۆلکلۆریک و، رێکخستنی لەگەڵ موسیقای نوێ.
شایانی باسە هونەرمەند “کەیهان کەلهوڕ” جارێکی دیکەش بە هاوکاریی “ئەرداڵ ئەرزێنجان” ئەم خەڵاتەی وەدەستهێناوە. «هاونیاز» ناوی دوایین بەرهەمی موسیقای کەیهان کەڵهورە بە گۆرانیبێژیی “ئاینار دۆغان” ژنە هونەرمەندی خەڵکی باکووری کوردستان کە کۆمەڵێک ئاواز و گۆرانی کرمانجی لە خۆی گرتووە.
شایانی باسە ئەنجومەنی رەخنەگرانی ئاڵمان لە ١٥٦ رەخنەگرو موزیسیەن و ژەنیار و نووسەری بواری ئاوازو موزیک پێکهاتووە و کاری هەڵسەنگاندنی باشترین بەرمی مۆسیقاییە. ئەم ئەنجومەنە دووجار خەڵاتی خۆی پێشکەش بە کەیهان کەڵهوڕ کردووە.
شیاوی ئاماژەیە، هونەرمەند و کەمانژەنی ناسراوی کورد “کەیهان کەلهۆڕ” لە بواری ئاوازدانەری و ژەنیاری، نازناوی جیهانی هەیە.