حەسەن قادرزادە ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان رایگەیاند کە گوتاری سیاسیی “حدک” بە دەست لەکار کێشانەوەی کاک خالید عەزیزی”ش درێژەدەرێ .
حەسەن قادرزادە ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە دیدارێکی تایبەت لە گەڵ کوردکاناڵ، بە ئاماژە بە دەست لە کار کێشانەوەی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەم بارەوە گوتی: لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا کاک خالیدی عەزیزی بە هاوفکریی رێبەرایەتی حیزب و پاڵپشتی تەشکیلات وئەندامانی ئەو حیزبە کۆمەڵێک پرسی سیاسیی بەنیسبەت ئێران ورۆژهەڵاتی کوردستان هێنایە ئاراوە، کە بە هاتنە سەرکاری هەر کەسێکی دیکەش لە پۆستی سکرتێری حیزبدا ،ئەو سیاست و گوتارە درێژە دەدرێ.
ناوبراو هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی کاک خالید عەزیزیی بە مافێکی تاکەکەسی زانی و ئاڵۆگۆر کردنی دەسەڵاتیش لە حیزبی دێموکراتی کوردستاندا بە خاڵێکی جەوهەری و ئەرینی لە قەڵەم دا.
حەسن قادرزادە لە درێژەی ئەو دیدارەدا بە ئاماژە بە پەسند کراوەکانی کۆنگرەی١٦حیزب ، سیاسەتەکانی حدکی لە چەند ساڵی رابردوودا ، بە سیاسەت و گوتارێکی سەرکەوتوو زانی و لەم بارەیەوەوە رایگەیاند؛ لە داهاتووشدا هەرکەسێکی دیکە لە هاوڕێیانی حیزبی ببێتە سکرتێر، گوتاری حدک و شێوەی سیاسەتەکانی ئەولەویەتی دەبێ و ئەو گوتارە ناگوڕدرێ.