حامد عه‌تایی له‌به‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی قسه‌كانی نادر قازی پوور، به چوار مانگ زیندان سزا درا.
به پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موكریان، حامد عه‌تایی، ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی ورمێ كه فیلمی لێدوانی نادری قازی پوور، نوێنه‌ری ورمێی له‌باره‌ی ژنان و نوێنه‌رانی ژن، بڵاوكردبۆوه، حوكمی ٤مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
دادگای ورمێ ئه‌و حوكمه‌ی له‌به‌ر سكاڵای قازی پوور لە ناوبراو بڕیوه‌ته‌وه و هه‌وڵی هاوكارانی عه‌تاییش بۆ په‌شیمان كردنه‌وه‌ی قازی پوور له سكاڵاكه‌ی، بێ ئاكام مایه‌وه. بڵاوبوونەوەی ئه‌و هه‌واڵه، ناڕه‌زایه‌تی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له‌ناوخۆ لێكه‌وته‌وه.
نوێنه‌ری ورمێ له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٧ی ڕه‌شه‌مەی ساڵی ٩٤ وێڕای بێ رێزی و سوکایەتی کردن بە ژنان، وتبووی ئێمه مه‌مله‌كه‌تمان به هاسانی به ده‌ست نه‌هێناوه كه هەندێ ڕێوی و منداڵ و کەسانی بێ‌نرخ بنێرینه مه‌جلیسه‌كه‌ی، مه‌جلیس جێگای ژنان نیه ، جێی پیاوانه ، ژنان ده‌نێرنه مه‌جلیس كه به‌ڵایه‌كیان به‌سه‌ر بێت و ئابڕووتان بچێت.؟
له‌دوا بڵاوبونه‌وه‌ی فایلی دەنگیی ئه‌و قسانه، قازی پوور له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی قانون، ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌و قسانه‌ی كردبێت و سكاڵاشی له دژی عه‌تایی تۆمار كرد
جێی وەبیرهێنانەوەیە قازی‌پوور لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکان هێرشی کردە سەر ژنان و داوای لەخەڵکی ورمێ کرد کە دەنگ بە ژنان نەدەن.
هەرچەندە ناوبراو لەلایەن بەشێک لە ژنان وچالاکانی مەدەنی شکاتی لێکراوە بەڵام تا ئێستا نەچووتە بەردەم دادگا.