بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کاوە ئەحمەدزادە بەندکراوی سیاسیی کورد کە ماوەیەکە بە نەخۆشی پشت ئێشەوە دەناڵێنێ، لە دۆخێکی دژوار دایە.
ئەم بەندکراوە سیاسییە کە ئازاری پشت و فەقەراتی بڕستی لێ بڕیوە، سەرەڕای داوکاری خۆی و هاوبەندییەکانی بۆ چارەسەری پزیشکی، تا ئێستا بەرپرسانی قەزایی و کاربەدەستانی زیندانی بۆکان هیچ هەوڵێکیان بۆ چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی بەندیخانە نەداوە. ئەمە لەکاتێک دایە کە کاوە ئەحمەدزادە پێویستی بە چارەسەری پزیشکی خێرا لە دەرەوەی بەندیخانەیە کە کاربەدەستانی قەزایی لەم بارەوە رێگریی لێ دەکەن.
کاوە ئەحمەدزادە بە تۆمەتی لایەنگری وئەندامبوون لە حیزبێکی بەرهەڵستکاری رێژیم و بەزاندنی نایاسایی سنووری رۆژهەڵات وباشووری کوردستان لە لایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە حوکمی قورسی ١١ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە. جێی ئاماژەیە ناوبراو لە ماوەی ٣٠مانگ راگڕتنی لە زیندان تا ئێستا مەرەخەسی پێنەدراوە و تەنات بە مەبەستی چارەسەری پزیشکیش رێگای هاتنە دەری لە زیندان پێ نادەن.
شایانی باسە دۆخی زیندانیانی سیاسیی کورد بەگشتی لە بەندیخانەکانی رێژیم نالە بارەو، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەو بارەوە ڕایانگەیاندوە کە چەندین زیندانیی سیاسی کورد تەندروستییان ناجێگیرەو دەبی بە زووترین کات رەوانەی نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان بکرێن.