هێلی كۆپتێر و به‌له‌مه‌كانی هێزی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی 2دەستیان بەسەر دوو به‌له‌مدا له به‌نده‌ر ئهلسلیف له باكووری پارێزگای ئهلحدید له ده‌ریای سوور گرت. ئه‌م هێزانه پاش پشكنینی ئه‌م دوو به‌له‌مه كۆمه‌ڵێك چه‌كوچۆڵ و كه‌لوپه‌لی مودێرنی موخابراتییان تێدا دیتەوە.
ئه‌م عه‌مه‌لیاته دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه بوو كه فڕۆكهشهڕكهرهكانی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی دوو به‌له‌می قاچاخچییه‌كانیان له نزیك ئهلسلیف ته‌قانده‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رنشینه‌كانی ئه‌م دوو به‌له‌مه دانیان به‌وه‌داناوه كه له به‌نده‌ره‌كانی ئێرانه‌وه چه‌كوچۆڵ بۆ چەکدارانی حوسی له یه‌مه‌ن ده‌گوازنه‌وه.
پێشتر عه‌مه‌لیاتی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌مه‌یان ئاشكرا كردبوو كه چەکدارانی حووسی له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێ و له دوو دوڕگه‌ی زقر و حه‌نیش چەکوچۆڵیان له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانه‌وه به‌ده‌ست ده‌گا.
پاش ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی ئه‌مساڵ 2 دوڕگهیان له حوسییه‌كان ئه‌ستانده‌وه، ئه‌م چەکدارانە دوڕگه‌ی كمران له نزیك به‌نده‌ری ئه‌لحه‌دید بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كار دێنن.
پاپۆڕه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌كوچۆڵی قاچاخ له‌م دوڕگهیهوه بۆ به‌له‌مه‌كانی كوودەتاچییهكانی وڵاتی یه‌مه‌ن له كه‌ناره‌كانی ڕۆژاوای یه‌مه‌ن ده‌گوازنه‌وه.