له وڵاتانی ڕێكخراوی هاوكاری و گەشەی ئابووری ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی ساڵی ٢٠١٥ له چاو ساڵی پێشووتری زیاتر له ٧ به‌رابه‌ر به‌رزبۆته‌وه.
به‌پێی ئاماری دامه‌زاروه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی “ئابووری و ئاشتی” كه مه‌قه‌ڕه‌كه‌ی له شاری له‌نده‌نه، له ساڵی ٢٠١٤ له وڵاتانی ڕێكخراوی هاوكاری و گەشەی ئابووری ٧٧ كه‌س له ڕه‌وتی هه‌وڵه تیرۆریستییه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ست دابوو. بۆ ساڵی داهاتوو ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ ٥٧٧ كه‌س بهرزبوویەوه.
ڕێكخراوی هاوكاری و گەشەی ئابووری له ٣٥ وڵاتی قاڕه‌كانی ئا‌مریكا، ئورووپا و ده‌ورووبه‌ری ئۆقیانووسی ئارام و هه‌روه‌ها توركیه پێك هاتووه.