ڕۆژێك پێش ده‌رچوونی بڕیارنامه‌ی كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته بڕیارنامەکەی بە سیاسی و ئامرازی دەستی وڵاتانی ڕۆژاوا بە دژی وڵاته سه‌ربه‌خۆكانی جیهانی زانی و مه‌حكوومی كرد.
كۆمیته‌ی سێهه‌می كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه به ٨٥ ده‌نگی ئه‌رێنی، ٣٥ ده‌نگی نه‌رێنی و ٦٣ ده‌نگی سپی، بڕیارنامه‌ی بارودۆخی مافی مرۆڤی له ئێران په‌سند كرد.
ڕه‌شنووسی ئه‌م بڕیارنامه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتی كاناداوه بۆ كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نێردرابوو. به‌پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشیتێدپرێس ئه‌م به‌ڵگه‌یه نیگه‌رانیی سه‌باره‌ت به ئاماری به‌رزی ئێعدام، ڕێزنه‌گرتن له مافەکانی ژنان و ده‌سبه‌سه‌ركرانی سه‌ره‌ڕۆیانه و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیی ڕاده‌ربڕین له ئێران‌دا پێوه دیاره.
لە رەشنووسەکەدا ئاماژە بە پێشێل‌کرانی مافی پێکهاتە نەتەوەییەکانی نێو ئێران، سنووردارکردنی ئازادی رادەربڕین و بوونی یاسای دژە ژنان لە دەستووری ئێران‌دا کراوە.
ئەو رەشنووسە مانگی داهاتوو لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەخرێتە دەنگدان و ئەگەر لەوێش پەسەند بکرێت، دەبێتە بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئێران پەسندکردنی ئەو رەشنووسە شەرمەزار دەکات و دەڵێ، مەبەست لەوە گوشار خستنە سەر حکوومەتی ئێرانە.
عه‌بدوڵڵا موعه‌للیم، نوێنه‌ری عه‌رەبستانی سعوودی له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتبووی، سعوودیە له ڕابردوودا سه‌باره‌ت به بڕیارنامه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه له هه‌مبه‌ر بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌نگی سپی ده‌دا به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌به‌ر خه‌ڵكی ئێران ده‌نگی ئه‌رێنیمان داوه. ئا‌مریكا، كانادا و بریتانیا له‌و وڵاتانه‌ن كه ده‌نگی ئه‌رێنییان داوه. پاكستان، ڕووسیه، بلاڕووس، وێنزۆئێلا، كووبا و سووریه ده‌نگی نه‌رێنیان داوه دژی په‌سندكرانی ئه‌م بڕیارنامهیە بوون.