دەرهێنەرێکی کورد ، لە مێهرەجانی نێونەتەوەیی فیلم لە وڵاتی ئەمریکا, خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بە دەست‌هێنا.
به‌پێی هه‌واڵی هەواڵدەرییەکان، نۆیه‌مین مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی “ئاوی گه‌وره”ی ئه‌مه‌ریکا ، ١٣ی نوامبر کۆتایی پێهات. ئەو مێهره‌جانه که له‌سه‌ر مژاری ئاو و پرس و کێشه‌ی هاوپه‌یوه‌ندی به ئاوه بەڕێوەچوو، خەڵاتی باشترین کورتەفیلم و لوحەی زێڕینی بە سامان حسێن پوور دەرهێنەری کورد پێشکەش کرد.
سامان حسێن پوور بە دەرهێنانی کورتە فیلمی “ماسی” توانی سەرنجی بەشداربووان و، داوەرانی ئەو مێهرەجانە ڕابکێشێ.
کورتەفیلمی “ماسی” چیرۆکی پیره‌ژن و پیره‌پیاوێکە که له‌گه‌ڵ کێشه‌ی که‌مبوونی ئاو به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. شایانی باسە کە ئه‌مه سێیه‌مین به‌رهه‌می “سامان حسێن پوور”ە، کە لە مێهرەجانە نێو نەتەوەییەکان دەردەکەوێ ،سامان حسێن پوور خەڵکی شاری سەقز تا ئێستا لە چەندین فستیڤاڵ و مێهرەجانی هونەریی لە نێوخۆ و دەروەی ئێران و کوردستان سەرکەوتنی بەدەست هێناوە