به‌رپرسی پێوه‌ندیی گشتیی تەندروستیی و ده‌رمانی شاری بۆكان ڕایگه‌یاند، كوڕه جووتیارێكی ته‌مه‌ن١٧ ساڵان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له مه‌زرا و مووچه‌كه‌یان له ئاوایی سه‌راو، سه‌ربه به‌خشی سیمینه‌ی شاری بۆكان بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی دووشه‌ممه، كوڕه جووتیارێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه له كاتی چه‌وه‌نده‌ر هه‌ڵكه‌نده‌نه‌وه‌دا له ئاوایی سه‌راو مینێكی كۆنه پایه‌گایه‌كی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ته‌قێته‌وه و سه‌ر و دەموچاوی به سه‌ختی بریندار ده‌بێ.
به‌رپرسی پێوه‌ندیی گشتیی تەندروستی و ده‌رمانی شاری بۆكان له درێژه‌دا گوتی: مینی به‌جێماوی كۆنه پایه‌گاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، كه له كاتی كێڵان و وه‌رددانه‌وه‌ی زه‌وی ده‌ركه‌وتووه و له ئاكامدا به ڕووی ئه‌م جووتیاره كورده‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئه‌ڵماسی گوتی: “به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی شیمانه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ چاوێك و هه‌ر دوو ده‌ستی له‌ده‌ست بدا”.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له كاتی خاک هەڵگرتنەوەدا، مینی كۆنه‌پایه‌گه‌یه‌كی كۆماری ئیسلامی بۆ زه‌وی ئه‌م جووتیاره گواستراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی شاری بۆكان ئیددیعا ده‌كه‌ن كه هیچ شوێنێكی مێنڕێژكراو له ناوچه‌كانی ئه‌م شاره نییه و، له‌وانه‌یه هێندێك له كۆنه‌پایه‌گاكانی كۆماری ئیسلامی به‌جێمابن.