مسته‌فا سه‌لیمی به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه ماوه‌ی ٤ مانگه له زیندانی سه‌قزه‌وه بۆ زیندانی سنه گواستراوه‌ته‌وه تووشی نه‌خۆشیی خه‌مۆكی بووە.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، مسته‌فا سه‌لیمی نزیك به ٤مانگ له به‌ندیخانه‌ی سه‌قز بۆ زیندانی سنه گواستراوه‌ته‌وه، لەو ماوه‌یه‌دا ته‌نیا چه‌ند جار چاوی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه‌وتووە و تووشی نه‌خۆشیی خه‌مۆكی بووه.
داواکاریی مسته‌فا و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، سەرەتا لەلایەن قازی گودینی و جێگرایه‌تیی ده‌زگای قه‌زایش قەبووڵ کر، به‌ڵام له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د ڕه‌ستگار، سه‌رۆكی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی شاری سنه دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و ده‌ڵێ ده‌بێ لێره بمێنێته‌وه.
مسته‌فا سه‌لیمی خه‌ڵكی ئاوایی ئیلۆ له به‌خشی تیله‌كۆی سه‌ربه شاری سه‌قز كه له ڕۆژی ١٦ی خاكه‌لێوه‌ی ٨٢ەوە زیندانی كراوه، له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا ئێعترافی تەلەویزیۆنییان پێكردووه. ناوبراو خاوه‌نكاری شیركه‌تی گازی ئێران بوو كه له شاری نه‌هاوه‌ند سه‌ربه پارێزگای لوڕستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ پارێزگای سنه گواستراوه‌ته‌وه و به هۆی لێدان و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی قورس له چاڵه‌ڕه‌شه‌كانی ئیتلاعات تووشی نه‌خۆشیی خه‌مۆكی هاتووه.
مسته‌فا سه‌لیمی له‌دایكبووی ساڵی‌٤٦ و ماوه‌یه‌كیش له زیندانی ڕه‌جایی‌شاردا ڕاگیراوه. ناوبراو ئێستا له به‌ندیخانه‌ی شاری سنه به تۆمه‌تی ئه‌ندام‌بوونی لە یه‌كێک له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕش له شاری سه‌قز به سه‌رۆكایه‌تی قازی گودینی و بڕیاری دیوانی باڵای ئێران حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.