3 چالاكی سوننی مه‌زهه‌بی كورد كه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو، حوکمەکەیان بۆ١٥ ساڵ زیندان كه‌م كرایه‌وه و ئێستاش ئه‌م به‌ندكراوانه ناڕازین و ده‌ڵێن، “هیچ كارێكی ناقانوونیمان نه‌كردووه و نابێ لە زیندان‌دا بمێنینەوە”.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ٣ چالاكی سوننی مه‌زهه‌بی كورد به ناوه‌كانی فه‌رشید ناسری، ته‌یمور، نادریزاده و فه‌رزاد شانه‌زه‌ری ئێستا له زیندانی ڕه‌جایی‌شاری كه‌ره‌ج دان و سه‌باره‌ت به حوكمه‌كه‌یان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و داوایان له كاربه‌ده‌سانی پێوه‌ندیدار كردووه كه ئێمه به‌بێ هیچ تاوانێك له زیندان‌دا ڕاگیراوین.
حوكمی ئێعدامی ئه‌م 3 به‌ندكراوه كورده كۆتایی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ساڵی ٩٢، له‌لایه‌ن لقی ٢٨ دادگای شۆڕشی تاران ده‌ركرابوو، بۆ ١٥ ساڵ زیندان كه‌م كرایه‌وه. ئه‌م چالاكانه ڕایانگه‌یاندووه كه ته‌نیا هۆكاری سه‌پاندنی ئه‌م حوكمه قورسه بۆ ئێمه بانگه‌شه بۆ مه‌زهه‌ب بووه و هیچ دژایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ قانوونی بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران نییه.