ژینگەپارێزانی كه‌نگاوه‌ر، ده‌ورووبه‌ری پەرستگەی مێژوویی ئاناهیتایان خاوێن کردەوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، ڕۆژی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی كه‌نگاوه‌ر، ده‌ورووبه‌ری پەرستگەی مێژوویی ئاناهیتایان خاوێن کردەوە و شوورای شار، زانكۆی ئازاد و ناوەندی په‌روه‌رده‌ی فكری سه‌ردانی ئه‌م شوێنه‌یان كرد.
فه‌رهاد نه‌زه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌فته‌ری تۆماركردنی شوێنه‌واری مێژوویی و هەروەها به‌ڕێوه‌به‌ری پەرستگەی مێژوویی ئاناهیتا له‌م پێوه‌ندییه‌دا گوتی، له هه‌ڵمه‌تێكی خۆڕسكدا ده‌ورووبه‌ری ئه‌م شوێنه‌واره مێژوویه‌یان پاكسازی و خاوێن كردەوه و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تیی ئه‌م شاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه له كاروانی خه‌ڵك به‌جێ نه‌مێنن به په‌له خۆیان تێكه‌ڵ خه‌ڵكەکە كرد.
شایانی باسه كه پەرستگەی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی ئاناهیتا كه به خواژنی ئاوەکان له ئێران ناسراوه، له ٤ ده‌یه‌ی ڕابردووەوە به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی كاربه‌ده‌ستانی پشتگوێ خراوه.