ڕاوێژكاری سكرتێری گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌رەکان له ئێران گوتی، به‌داخه‌وه سه‌دی ١٤ موعتاده‌كانی ئێران ته‌مه‌نیان له نێوان ١٤ بۆ ١٩ ساڵ دایه.
حه‌مید سەرامی، ڕاوێژكاری سكرتێری گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران له وتووێژێكدا گوتی، به‌پێی ئاماره‌كان سه‌دی ٨٥ی موعتادانی ئێران ته‌مه‌نیان له خوارووی ٣٤ ساڵ دایە و سه‌دی ١٤شیان ته‌مه‌نیان نێوان ١٤ بۆ ١٩ ساڵە. ئەوه به‌و مانایه‌یه كه نه‌سڵی نوێی ئێران زیاتر هۆگرایه‌تییان به مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، نه‌بوونی زانیاری و زانستی پسپۆڕی له هه‌مبه‌ر ڕووداوه‌كان و به تایبه‌ت ئیعتیاد، بێ‌ئاگایی و خۆكۆنتڕۆڵنه‌كردن له هه‌مبه‌ر زیانه‌كان، چێژه كاتییه‌كانی لاوان و باوه‌ڕی هه‌ڵه، له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی پەلکێش بوونی نه‌سڵی نوێ بەرەو مادده‌ی هۆشبه‌ره.
هه‌روه‌هال سەرامی ده‌ڵێ، ته‌نیا نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێران تووشبوونی منداڵه‌كانیان به ماددەی هۆشبه‌ره و هه‌ر بۆیه ده‌بێ له‌لایه‌ن مامۆستاكانی قوتابخانه كه متمانه‌ترین و خاوێنترین شوێنی كۆمه‌ڵگایه وانه‌ی به‌كارنه‌هێنان و ته‌نانه‌ت ڕێگری كردن له‌م مادده‌یه بگوترێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌ستیاربوونی بنه‌ماڵەکان به تووشنه‌بوونی ڕۆڵه‌كانیان به مادده‌ی هۆشبه‌ر، به‌ڵام سه‌دی ٥٥یان پاش ٣ بۆ ٥ ساڵ ده‌زانن كه منداڵه‌كانیان تووشی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون.