رۆژی سێشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر، رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە پاڵپشتی کردنی خۆی لە سەر دۆخی نالەباری ٨ زیندانی سیاسی کە دەستیان داوەتە مانگرتن بانگەوازێکی بڵاو کردوە.
لەو بانگەوازەدا هاتووە کە دامودەزگای قەزایی ئێران نابەرپرسانە ٨ زیندانی سیاسیی مانگرتووی کە رووبەرووی مەرگ بوونەتەوە لە زیندان ڕاگرتووە کە دەبێ لە زووترین کات بێ هیچ مەرجێک ئازاد و چارەسەریی پزیشکیان بۆ بکرێ.
شایانی باسە ٨ زیندانی کە داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و لە چالاکان و مامۆستای قوتانخانەکان لە ئێرانن کە ماوەیەکە بە تۆمەتی هەوڵدان بە دژی ئاسایشی نەتەوەیی دەسبەسەرکراون و ئێستاش دەستیان داوەتە مانگرتن.
رێکخراوەی لێبوردونی نێونەتەوەیی بە لەبەرچاو گرتنی کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی رێژیم داوای لە هەموو رێکخراوەکان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ کردووە کە بۆ ئازاد کردنی ئەم ٨ زیندانییە مانگرتووە تێبکۆشن.