عه‌لی شه‌مخانی ئامریكای وریا كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر كۆشكی سپی به‌رجام بدرێنێ و داوای دووباره وتووێژكردن بكاته‌وه، ئێمه به شێوه‌یه‌كی دیكه ڕه‌فتار ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌گرین.
عه‌لی شه‌مخانی، سكرتێری شوورای باڵای ئه‌منیه‌تی میللیی ئێران وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له سه‌ركۆماری نوێ، ئامریكای وریاكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌رجام له‌لایه‌ن ئه‌م وڵاته‌وه هه‌ڵوه‌شێته‌وه ده‌بێ چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌كانی ئێمه‌ش بن.
هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم له زمانی شه‌مخانی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران درێژ بكرێنه‌وه، به شێوه‌یه‌ك پێشێلكردنی به‌رجامه.
شه‌مخانی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، قانوونی گه‌مارۆكانی دژی ئێران له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی بیل كلینتۆن له ساڵی‌٩٦جێبه‌جێ كرا و به‌پێی په‌سندكراوی كۆنگره، نوێنه‌ران ده‌بێ هه‌ر ١٠ ساڵ جارێک بڕیاره‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه. ئه‌م گه‌مارۆیانه جارێك ساڵی ٢٠٠٦ درێژكراه‌وه و ئێستا بۆ دووهه‌مین جار له مه‌جلیسی نوێنه‌ران و سه‌نا ده‌بێ بخرێته پڕۆسه‌ی ده‌نگدانەوە.
قانوونی گه‌مارۆكانی دژی ئێران، ٣١ی دیسامبری ساڵی ٢٠١٦ هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ئۆباماش داوای له كۆنگره‌ی ئا‌مریكا كرد كه له درێژكردنه‌وه‌ی قانوونی گه‌مارۆكان ده‌ست ڕابگرن.
پێشتر دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری نوێی ئا‌مریكا گوتبووی، به‌رجامم قه‌بووڵ نییه و ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بم هه‌ڵیده‌وه‌شێنمه‌وه و دووباره وتووێژ ده‌كه‌مه‌وه.