محه‌ممه‌د مۆرسی، سه‌ركۆماری پێشووی میسر كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له هه‌وڵی هه‌ڵاتن له زیندانی بوو، حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا و پاشان حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
محه‌ممه‌د مۆرسی، سه‌ركۆماری پێشووی میسر كه له‌لایه‌ن گرووپی ئیسلامگه‌رای ئێخوانولموسلەمینەوە پشتیوانی لێده‌كرا، دادگایی و پاشان زیندانی كرا، ڕۆژی ڕابردوو حوكمی ئێعدامی محه‌ممه‌د مۆرسی له دادگای پێداچوونه‌وه له قاهیره هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
محه‌ممه‌د مۆرسی له‌لایه‌ن دادگای قه‌زایی میسر به تاوانی ڕێكخستنی هێرش بۆسه‌ر زیندان به هاوكاریی گرووپی حه‌ماس و حیزبوڵای لوبنان له ڕه‌وتی شۆڕشی ساڵی ٢٠١١ و ده‌ربازكردنی ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌دان به‌ندكراوی دیكه‌ی حه‌ماس حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه.
زۆربه‌ی لایه‌نگرانی محه‌ممه‌د مۆرسی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون كه دادگا و په‌روه‌نده‌ی مۆرسی سیاسییه و حوكمی ئێعدامی ناوبراویان به ڕه‌شترین هه‌ڵوێستی ده‌زگایی قه‌زایی میسر دانا.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوایان له كاربه‌ده‌ستانی میسر كرد كه پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌ی مۆرسیدا بكرێ و به شێوه‌یه‌كی عادڵانه‌تر دادگایی بكرێته‌وه.