بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستان رۆژی رابردوو، لە دوروبەری شاری شنۆ تەقە لە بەکرێگیراوێکی رێژیم دەکرێ وبە توندیی بریندار دەبێ.
غەفوور سەلاحی کە بە پێی سەرچاوە خۆجەییەکان لە بەکرێگیراوانی سپای پاسدارانە و چەندین ساڵە بە ڕاوەدوونانی کاسبکارانی سەرسنوور و، هەروەها ڕاپۆرت لێدانی شوێن وجێگەی پێشمەرگەکانی شەری قەرەسەقەل تاوانبارە، لە لایەن چەند چەکداری نەناسراو، کەتووتە بەردەسترێژی گوللەو، لاق وپشتی بەتوندی بریندار بووە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر دۆخی تەندروستی ناوبراو هەواڵێک لەبەر دەستدا نیە.