زیاتر له ٨ ساڵه زانیار و لوقمان مورادی له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا حوكمی ناقانوونی تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، زانیار و لوقمان مورادی دوو به‌ندكراوی سیاسیی كورد، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان كه به تۆمه‌تی كوشتنی كوڕی پێشنوێژی شاری مه‌ریوان ماوه‌ی ٨ ساڵه له زینداندا بە سەر دەبەن. ناوبراوان بێ ئه‌وه‌ی كه دانیان به هیچ تاوانێكدا نابێ له زیندانا ڕاگیراون و هه‌موو ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی كه وه‌پاڵیان دراون ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م دوو به‌ندكراوه سیاسییه له ڕۆژانی ١٣ و ١٤ی گه‌لاوێژی ساڵی ٨٨ له شاری مه‌ریوان له پارێزگای سنه ده‌سبه‌سه‌ركران و له‌لایه‌ن لقی ١٥ دادگای شۆڕشی تاران حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌م دوو به‌ندكراوه كورده سه‌باره‌ت به ناڕوونیی په‌روه‌نده‌كه‌یان و سه‌پاندنی حوكمی زۆره‌ملی به‌سه‌ریاندا نامه‌یه‌ك بۆ عاسمه جیهانگیر، ڕاپۆرتنێری نوێی تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌نووسن.
له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه كه ئێمه دوو به‌ندكراوی سیاسیی كورد به ناوه‌كانی زانیار و لوقمان مورادی كه ماوه‌ی زیاتر له ٨ ساڵه له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی داین بووینه‌ته قوربانیی سیاسی و سیناریۆی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری سنه و ده‌یانه‌وێ كوشتنی كوڕی پێشنوێژی ئه‌مشاره‌مان بخه‌نه ئه‌ستۆ و حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندووین.
له به‌شێكی ئه‌م نامه‌یه‌دا باس له شێوه ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌كانیان له نێو گرتووخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن كه به چ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كراوە و سه‌ره‌ڕای ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دان تا سنووری مردن، سووكایه‌تییان پێكراوە و به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌ی ده‌ستدرێژی كردنیان له‌سه‌ر بووه.
له درێژه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌دا هاتووه ئێمه لە ماوه‌ی ئەم ٨ ساڵه‌دا به چاوه‌ڕوانیی ئێعدامه‌وه ژیاوین. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه بێگۆناحیی ئێمه سه‌لمێندراوه و ته‌نانه‌ت په‌روه‌نده‌ی ئێمه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه دان به بێتاوانی ئێمه‌دا نراوه به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعات نایسه‌لمێنێ.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئێمه‌وه به كۆمه‌ڵێك هۆكاری جیاجیا ئاشكرابوو كه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له ڕێگه‌ی ئێمه‌وه له بیری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له باوكی زانیار بووە كه پێشتر پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه و كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئیتلاعات چه‌ند جار له هه‌وڵی تیرۆركردنی باوكی زانیاردابوون به‌ڵام تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
له دوابه‌شی نامه‌كه‌دا هاتووه كه ئێمه داوامان له جه‌نابت و سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی دیكەی مافی مرۆڤ هه‌یه فریامان كه‌ون كه لانیكه‌م دووباره دادگایی بكرێینه‌وه و ڕاستی و دروستیی په‌روه‌نده‌كه‌مان ئاشكرا بكرێ.