سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو ٦ به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌ی ورمێ كه پێشتر بۆ ژووری ئینفرادی گواسترابوونه‌وه، ئێعدام كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو ٦ به‌ندكراو به تۆمه‌تی پێبوونی ماده‌ی هۆشبه‌ر كه پێشتر له لایه‌ن به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌وه بۆ ژووری ئینفرادی گواسترابوونه‌وه‌ی لە سێدارە دران.
رێکخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ناوی ئه‌م ئێعدامكراوانه‌ی ئاشكراكردون كه بریتین له عارف ئیسماعیلیان، جه‌واد ئه‌سغه‌ری، كه‌ره‌م قولی زاده، مه‌حكووم خدری، ناسر حوسێنی و فه‌ڕۆخ عابدینی.
شایانی باسه كه ساڵانه به ده‌یان كه‌س به تاوانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و قه‌ساس له زیندانه‌كانی ئێران‌دا به شێوه‌ی ئاشكرا و نهێنی ئێعدام ده‌كرێن كه له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی قه‌زاییه‌وه بێده‌نگه‌ی لێكراوه.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دم له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حو‌كمی ئێعدام بۆ قاچاخچیانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ده‌ن و له لایه‌كی دیكه‌وه به لێشاو ئێعدام‌یان ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه محه‌ممه‌دمه‌سعوود زاهێدیان، سه‌رۆكی پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌رەکان له ئێران دژایه‌تیی خۆی له هه‌مبه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حو‌كمی ئێعدام بۆ قاچاخچیانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ربڕی و کوتی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حو‌كمی ئێعدام هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێ.