دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری هەڵبژێردراوی ئامریکا لە یەکەم هەنگاویدا ٢ کەسایەتی سەرەکیی بە ناوەکانی ڕێنس پریباس وەکوو بەڕێوەبەری کارمەندانی کۆشکی سپی و هه‌روه‌ها ستیفن بێنن وەکو ستراتیژ داڕێژ و ڕاوێژکاری باڵا دیاری کرد.
پریباس له هاوینی ڕابردوو لە کۆنگرەی کۆماریخوازەکاندا به‌توندی ڕەخنەی لە ترامپ و هه‌روه‌ها هەندێک ڕەخنەشی لە خودی پارتەکە گرت. ناوبراو کەسایەتییەکی بەناوبانگی کۆماریخوازەکانە و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ پۆل ڕایەنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە.
پریباس لە بەیاننامەیەکدا دیاریکردنی بۆ ئه‌م پۆسته ڕاگەیاند و گوتی ” زۆر خۆشحاڵم بەو دەستنیشان کردنەی سەرکۆمار تا بتوانم خزمەتی وڵاتەکەم بکەم.
پێشتر ترامپ ڕایگەیاندبوو سیڤ و ڕێنس ڕێبەرانی زۆر لێوەشاوەن کە لە کاتی هەڵمەتەکانماندا پێکەوە کاری باشیان کرد‌و بەرەو سەرکەوتنێکی مێژووییان بردین.” ترامپ گوتیشی هەردوکیان لەگەڵمدا دەبن لە کۆشکی سپی و ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەمەریکا جارێکی تر مەزن بکەینەوە.”
ناوبراو لە چاوپـێکەوتنێـکدا کە شەوی یەکشەممە لە لایەن کاناڵی CBS ی ئامریکایـیەوە بڵاوکرایەوە، وتی، هه‌موو واده و به‌ڵێنییه‌کانی کاتی هه‌ڵبژاردن به بێ که‌موکۆڕی جێبه‌جێ ده‌که‌م.