بانكی جیهانی له ٢٢هەمین كۆبوونه‌وه‌ی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وادا كه ٢٠٠ وڵاتی جیهان به‌شداربوون ڕایگه‌یاند كه به هۆی گۆڕانكاریی ئاو و هه‌وا، ساڵانه ٢٨ میلیۆن كه‌س له حه‌شیمه‌تی جیهان هه‌ژار و هه‌ژارتر ده‌بن.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بانكی جیهانی، به‌هۆی گۆڕانكاریی ئاو و هه‌وا توانای كڕین به ڕێژه‌ی ٥٠٠ میلیارد دۆلار كه‌م ده‌كاته‌وه.
دێسامبری ساڵی ڕابردوو وڵاتانی به‌شداربووی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه له پاریس به‌ڕێوه‌چوو رایانگەیاند، به‌هۆی پیشه‌سازییه‌وه ٢ ده‌ره‌جه به‌رزبۆته‌وه و ئێستا له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌ڕاكێش قه‌راره ٢٠٠ وڵاتی جیهان به‌رنامه‌ی تایبه‌ت و ڕوون سه‌باره‌ت به گه‌رمای زه‌وی ئاماده بكه‌ن.
پێشتر، دامه‌زراوه‌ی زانستی كه‌شوهه‌وا و گۆڕانكاری هه‌رێمیی زانكۆی زووریخ ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی به‌سه‌ر ئاو و هه‌وادا بێ هێندێك شوێن بۆ ژیان نابن، له ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌دا، تێكه‌ڵبوونی ههاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی شێ له ناوچه‌ی كه‌نداو هه‌لومه‌رجێك پێك دێنێ كه مرۆڤ خۆی له‌به‌ر ناگرێ. عه‌ره‌بستان، كوه‌یت، یه‌مه‌ن، ئێران و لیبی له‌م وڵاتانه‌ن كه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌یان له‌سه‌ره. له ئێرانیش پێشبینی كراوه كه گه‌رمای به‌نده‌ر عه‌باس و به‌نده‌ر ماهشەهر له ده‌یه‌ی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزده‌بێته‌وه كه مرۆڤ توانای ژیانی له‌م شوێنانه نامێنێ.