وه‌زیری به‌رگریی چین وێڕای چاوپێكه‌وتن لەگەڵ كاربه‌ده‌ستانی نیزامیی ئێران له تاران، ڕێكه‌وتنی هاوكاری نیزامیی له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا ئیمزا كرد.
ژێنراڵ چانگ وان چووان، وه‌زیری به‌رگریی كۆماری چین، ڕۆژی ڕابردوو له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حوسێن دێهقان، وه‌زیری به‌رگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕێكه‌وتنێكیان سه‌باره‌ت به هاوكاریی به‌رگری نیزامی ئیمزا كرد.
دێهقان ڕایگه‌یاند كه هاوكاریی نیزامی نێوان ئه‌م دوو وڵاته له ئه‌وله‌وییه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی دیپڵۆماسیی ئێران ده‌بێ.
به‌قسه‌ی ناوبراو ئیمزاكران و پته‌وكردنی هاوكاریی نیزامی له‌گه‌ڵ وڵاتی چینی به گه‌له‌كۆمه‌كیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژی داعشی زانی و ڕۆڵی چینی له‌مباره‌یه‌وه به كاریگه‌ر زانی.
به‌قسه‌ی ناوبراو، كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌یه ورده‌كارییه‌كانی هاوكاریی هاوبه‌شی وڵاتانی سووریه و عێراق له‌به‌رده‌ستی چین دابنێ.
شایانی باسه لە کاتی هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی، ئه‌مه دووهه‌مین وه‌زیری كۆماری چینه كه سه‌ردانی ئێران دەكا. ٢ ساڵ له‌وه‌پێشیش حوسێن دێهقان، وه‌زیری به‌رگریی ئێران سه‌ردانێكی وڵاتی چینی كردبوو.