سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاروباری تاقیكرنه‌وه‌كانی ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزیی پارێزگای ورمێ ڕایگه‌یاند؛ کەش‌وهەوای شاری ورمێ ماوه‌ی ٢ ڕۆژه گه‌یشتۆته ئاستی وریاكردنه‌وه و له‌وانه‌یه تا ٢ ڕۆژی داهاتووش خۆڵبارین به‌رده‌وامه بێ.
سه‌عید مووسه‌وی به هه‌واڵده‌ریی مێهری ڕاگه‌یاند كه به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی كه‌شناسی هه‌وای شاری ورمێ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكە نائاسایی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی: “پارێزگای ورمێ و به تایبه‌ت شاری ورمێ بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژی دیكه به هۆی حه‌شیمه‌ت و هاتوچۆی زۆری ماشێنه‌كان هه‌وای ئه‌م شاره پیس ده‌بێ”.
سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاروباری تاقیكرنه‌وه‌كانی ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزیی پارێزگای ورمێ وێڕای ئاماژه به بارینی باران له نێوه‌ڕاستی ئه‌م حه‌وتوویه گوتی، به‌هۆی هه‌ڵكردنی با و دووكه‌ڵی كارخانه و ماشێنه كۆنه‌كان، هه‌وای ئه‌م شاره گه‌یشتۆته ئاستی وریاكردنه‌وه.
شایانی باسه كه پارێزگای ورمێ به‌هۆی نزیك بوون له عێراق و هاتنی خۆڵ له‌م وڵاتەوە و دووكه‌ڵی كۆنه ماشێنه‌كان، هەوای ئه‌م پارێزگایه زۆربەی کات پیس و خۆڵاوییە.