وه‌لید فارس، ڕاوێژکاری سیاسیی كاروباری ده‌ره‌وەی دۆناڵد تڕا‌مپ ده‌ڵێت: “سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، ڕێككه‌وتنی ناوكیی له‌گه‌ڵ ئێران به‌و شێوازه‌ی كه ئێستا هه‌یه، په‌سند ناكات”.
وه‌لید فارس له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سایتی ئیلافدا، له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ناوكی ئێران، وتی: “ئه‌و ڕێككه‌وتنه له لایه‌ن ئه‌ندامانی شووڕای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان واژۆ كراوه، به‌ڵام كۆنگره‌ی ئه‌مریكا كه له بنەڕەتڕا دژی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یه، واژۆی نه‌كردووه”.
وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریكا، وتوویه‌تی كه تڕا‌مپ هه‌موو بژارده‌كانی له‌به‌ر ده‌ست دایه، وڵامێك له‌و باره‌وه هه‌یه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تڕا‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێككه‌وتنه به‌و شێوازه‌ی ئێستای نیه و نایهه‌وێ، به‌ڵام ده‌بێ چاوه‌ڕێ بكه‌ین تا ده‌وڵه‌تی تازه دێته سه‌ركار و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه چاره‌نووسی ئه‌و ڕێككه‌وتنه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك پێك بێنێ.
وەلید هه‌روه‌ها وتی: “له یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكادا ڕێكارگهلێكی جۆراوجۆر هه‌ن و ده‌بینین كه ده‌وڵه‌تی تڕا‌مپ، چۆناوچۆن له‌گه‌ل ئه‌و پرسەدا خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، چون ڕێگای جۆراوجۆر هه‌یه بۆ چاکسازی یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه، پێویستیش ناكات گوێ بۆ قسه‌كانی بەرپرسانی نیزامی ئێران رابگرین كه ده‌ڵێین ئه‌و ڕێككه‌وتنه واژۆ كراوه، ڕێككه‌وتن گه‌لێكی زۆرمان هه‌یه كه واژۆش كراون به‌ڵام دواتر گۆڕدراون”.
دۆناڵد تڕا‌مپ كه به‌ربژێری حیزبی كۆماریخوازه‌كان له هه‌لبژاردنه تازه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بوو، له كاتی بانگه‌شه‌ی خۆی له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمیته‌ی گشتیی ئه‌مریكا و ئیسڕاییل (ئایپەك) وتبووی: “ئه‌وه‌ڵین كاری دوای هاتنه سه‌ركاری، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ناوكی له‌گەڵ ئێران ده‌بێ”.
له‌دوا سه‌ركه‌وتنی تڕا‌مپ، وه‌لید فارس ڕاوێژكاری به‌ڕه‌گه‌ز لوبنانی تڕا‌مپ، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كاناڵی سكاینیوزی عه‌ڕه‌بی، ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنی ناوكی نێوان ئێران و وڵاتانی ١+٥ بۆ دابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی ناوچه، ده‌گۆڕدرێ.
شایانی باسە یەک لە نیگەرانیەکانی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی دوای سەرکەوتنی ترامپ ، بۆ پرسی ناو‌کی و ڕێکەتنی “بەرجام” دەگەڕێتەوە.